یاریزانی بولگاری گریگۆر دیمیترۆڤ گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆتردامی هۆڵه‌ندی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
دیمیترۆڤی پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان، سه‌ركه‌وتنی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ستهێناو به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار له ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ركرد.
جێگای باسه دیمیترۆڤ له ساڵی دووههزاروسێزدهش به هه‌مان شێوه گه‌یشتبووه قۆناغی پیش كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.