هه‌ر له خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ، كچه یاریزانی سویدی فریدا هانسدۆتهر پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له پێشبڕكێی خلیسكانی پێچاوپێچ له ئاستی ئافره‌تان به‌ده‌ستهێنا.
هانسدۆتهری ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ، درێژی هه‌ردوو گێمی پێشبڕكێكهی به‌كاتی یه‌ك خولهك و سیی و هه‌شت چركه‌و شه‌ستوسێ له سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی و میدالیای زێڕی برده‌وه.
وێندی هۆلدێنهری سویسریش پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها كاترینا گالهوبێری نۆروێژی پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو له پێشبڕكێكه‌دا، كچه یاریزانی ئه‌مه‌ریكی میكایلا شیفرین نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی بكات و پله‌ی چواره‌می بۆ مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.