Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:23

خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پێبه‌خشرا

بۆ پێنجه‌م جار نازناوی باشترین یاریزانی به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%


سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی كانوونی دووه‌می خولی ئینگلته‌رای پێبه‌خشرا.

 ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن بیستونۆ ساڵ له‌ كۆی چوار یاری مانگی ڕابردووی پریمه‌رلیگ، پێنج گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركردووه، له‌ سه‌رجه‌م پێشبڕكێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ش، تا ئێستا خاوه‌نی بیستونۆ گۆڵه.

به‌مه‌ش ئه‌گوێرۆ بۆ پێنجه‌م جار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی نازناوی باشترین یاریزانی مانگی له‌ خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه،‌ ئیدی هاو ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بۆرنمۆس خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی كانوونی دووه‌می خولی ئینگلته‌رای پێبه‌خشرا.

دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو له‌ كۆی چوار یاری له‌ خوله‌كه‌دا، تیپه‌كه‌ی دوو سه‌ركه‌وتنی تۆماركردو له‌ دوو یاریه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌كسان بوو.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.