دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك، كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ ده‌رفێندرێت، تاوه‌كو ئێستاش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه هیچ زانیاریه‌كیان سه‌رباره‌ت به‌م رووداوه ئاشكرا نه‌كردووه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 17ی شوباتی 2018، له گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری کەرکووک، کچێکی تەمەن 21 ساڵ بە ناوی (ب.ر.م) کە لە نەتەوەی کوردە لە بەردەم ماڵی خۆیان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە زەبری هێز و ڕاکێشان ڕفێنراوه، گه‌نجانی كوردی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ویستوویانه پارێزگاری له كچه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام چه‌كداره‌كان له گه‌نجه‌كانیان داوه‌و چوار گه‌نج بریندار بوونه.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕفێنەرەکان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بوون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کڕۆلا ڕەنگی سپییان پێ بووه، تاوه‌كو ئێستاش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌م رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
تا دێت دۆخی ناو شاری كه‌ركووك به‌هۆی پێشێلكاریی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵۆزتر ده‌بێت و چه‌ند ڕۆژێكه میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبى هێزى زیاتریان له شاره‌كه‌دا جێگیر كردووه و ده‌ستیان كردووه به پێشێڵكارى بۆ سه‌ر ماڵوحاڵى كورده‌كان و به‌وه یش ناوه‌ستن و ده‌ست بۆ نامووسى كچانى كورد ده‌به‌ن و ده‌یانڕفێنن.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی پار، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.