Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:22

ناوی کاندیده‌کانی پارتی له‌ شاری هه‌ولێر

بڕیاره‌ له‌ 12/ 5/ 2018، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت
کوردستان TV
#7
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوی كاندیدانی پارێزگای هه‌ولێری هه‌ندێك له‌ حزبه‌كانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

لیستی ناوی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرا بوو، پێنج لەو کاندیدانە رەگەزی مێن ‌و یەكەم ناوی لیستەكەش (د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم)ە.

لە‌و لیستەدا كە ئەمڕۆ شەممە 17ی شوباتی 2018 بڵاوكراوەتەوە، ناوی 20 كەس هاتووە، لە كەسە دیارەكانی لیستەكەدا، هەریەك لە عەرەفات كەرەم، كە ئێستا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی یە لە پەرلەمانی عیراق ‌و مەلا بەشیر خەلیل كە پێشتر پەرلەمانتاری كوردستان بوو لە فراكسیۆنی پارتی ‌و ئازاد حەمەد ئەمین، سەرۆكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هەیە.

كاندیدانی پارتی لە شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 13 کەسیان هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس ‌و شەشیان هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا ‌و یەكێكیشیان هەڵگری ‌و بڕوانامەی ماستەرە. بەتەمەنترینی لیستەكە 73 ساڵە‌ و بچووکترینیشیان 38 ساڵە.

بڕیاره‌ له‌ 12/ 5/ 2018، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ڕێوه‌ بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.