راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، له‌سه‌ر ناكوكییه‌كان به گشتی قسه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی عێراق كردووه و ئه‌گه‌ر نییه‌تێكی خێرییان هه‌بێ ئێمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان هه‌یه ئه‌و بابه‌تانه بێنه چاره‌سه‌ركردن چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بو ده‌زگای سسهتهلایتی كوردستان رایگه‌یاند: چه‌ندین كۆبوونه‌وه و چاوپێككه‌وتنی سیاسی و دیبلوماسی گرنگمان له‌گه‌ل وڵاتانی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌شی كه به‌ژدارن له كونگره‌ی میونشن هه‌م له سه‌ر ئاستی ئه‌منی و هه‌میش له سه‌ر ئاستی حكومه‌ت ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاند كه به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی ره‌وشی ناوچه‌كه‌مان كردووه و بیر‌و بۆچوونمان ئالوگۆر كردووه.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسلیشی هه‌رێمی كوردستان باسی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و گووتی: له‌سه‌ر ناكوكییه‌كان به گشتی قسه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی عێراق كردووه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه ئه‌وان هه‌ندێ بیانوو پاساوییان هێنایه‌وه گووتیشی: ئه‌گه‌ر نییه‌تێكی خێرییان هه‌بێ ئێمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان هه‌یه ئه‌و بابه‌تانه بێنه چاره‌سه‌ر كردن چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.