Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:17

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا: داعش جینۆسایدی به‌رانبه‌ر کوردانی ئێزیدی ئه‌نجام داوه‌

ئه‌مرۆ هه‌ینى كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستى به‌ كاره‌كانى كرد
کوردستان TV
100%


له‌ میانه‌ی وتارێكدا له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند رێكخراوی توندڕه‌وی داعش كرده‌وه‌ی زۆر دڕندانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌نجام داوه‌ و كوردانی ئێزیدیشی جینۆساید كردووه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ ڕێكخراوی داعش له‌ عێراق و سووریادا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، وڵاته‌كه‌ی ڕۆڵی هه‌بووه‌.

له‌ وته‌یه‌كدا له‌كاتی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی یه‌كه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌ی میونشن له‌مه‌ڕ ئاسایش، ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان داوه‌ و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ دابین كردوون، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش مه‌شق و ڕاهێنانی پێ كردوون‌.

ڤۆن ده‌رلاین گوتیشی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ندین كردەوەی دڕندانه‌ی جینۆسایدی به‌رانبه‌ر به‌ كوردانی ئێزیدی ئه‌نجام داوه‌. دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا درێژه‌ به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان و عێراق و سووریا ده‌دات.

ئەمڕۆ هەینی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەبەشداری شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.