Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:32

مێردمنداڵێکی عێراقی بەتۆمەتی پەیوەندی بەداعشەوە لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا

مێردمنداڵەكه‌ تەمەنی 17 ساڵە و لە 2015 وەك پەنابەر چووەتە ئەڵمانیا
کوردستان TV
100%

مێردمنداڵێكی بەرەگەز عێراقی بەهۆی "بوونی پەیوەندی تەلەفۆنی" لەگەڵ سەركردە باڵاكانی داعش لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیركرا.

داواكاری گشتی ئەڵمانیا رایگەیاند، "ئەو مێردمنداڵە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە شارۆچكەی ئێشڤێگە-ی شاری فرانكۆرت دەستگیركراوە".

بەگوێرەی فۆكس نیوز، "ئەو مێردمنداڵە تەمەنی 17 ساڵە و لە ساڵی 2015 دا وەك پەنابەر لە عێراقەوە چووەتە ئەڵمانیا، پێشتریش لە ژێر چاودێریدا بووە لەو وڵاتەداو گومانی ئەوەی لێكراوە كە ڕێنمایی لە گروپی تیرۆرستی داعش وەرگرتووە، بۆ ئامادەكردنی ئامێرێكی تەقینەوە، تا لە دوورەوە بە كۆنتڕۆڵ بە ئۆتۆمبێلێكدا بیتەقێنێتەوە".

دوای دەرچوونی بڕیاری دەستبەسەركردنی ئەو مێردمنداڵە لەلایەن داواكاری گشتی ئەڵمانیاوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیریكردووە، هەروەها دەست گیراوە بەسەر مۆبایلێك و لاپتۆپێكدا لە ماڵەكەیدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.