Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:45

ڕۆژنامەنووسێکی کورد وێنەی منداڵانی عەفرین پیشانى سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەدات

یڵدرم تووڕە دەبێ و پێی دەڵێت" پڕوپاگەندە مەکە
کوردستان TV
100%

دوێنێ پێنجشەممە 15/2/2018، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ھەریەکە لە ئەنجیلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەڕێوە چوو.

لەمیانەی پرێس کۆنفرانسەدا، ئارمانج عەگید نێروەیی، ڕۆژنامەنووسی کورد کە پێشتر پەیامنێری ئاژانسی "باسنیوز" بووە لە ئەڵمانیا و ئێستا وەک ڕۆژنامەنووسێکی فریلانس کارەکانی ئەنجام دەدات، چەند وێنەیەکی ئەو منداڵانەی عەفرینی نیشانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا دا ، کە بە ھۆی بۆردومانی فڕۆکە و هێزەکانی سەر بە تورکیاوە بوونەتە قوربانی.

لەو کاتەی کە ڕۆژنامەنووسە کوردەکە سەرقاڵی نیشاندانی وێنەی منداڵانی قوربانیی ئۆپەراسیۆنی عەفرینە، یڵدرم بە پێکەنینەوە دەڵێت" ئەو برادەرە سەرقاڵە"،  دواتر ڕۆژنامەنووسە کوردەکە بەردەوام دەبێت لە نیشاندانی وێنەکان و بەو هۆیەوە یڵدرم تووڕە دەبێ و پێی دەڵێت" پڕوپاگەندە مەکە، ئەو وێنانە ھی شوێنی دیکەن، ئەگەر دەتەوێ بزانی لە عەفرین چی دەگوزەرێ، وەرە سەردانی بکە". دواتر پاسەوانەکانی ھۆڵەکە وێنەکان لە ڕۆژنامەنووسە کوردەکە وەردەگرن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.