Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 08:40

"یوتوب ڕێد" ده‌گاته‌ 100 وولاتی جیاوازی جیهان

رێگری ده‌كات له‌كۆپیكردنی به‌رهه‌مه‌ هونه‌ری‌و سینه‌ماییه‌كان
YouTube RED
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یوتوب”ڕێد” رایگه‌یاند، خزمه‌تگوزاری “یوتیوب رێد” ده‌گێنێته‌ 100 وڵاتی جیهانی جیاواز.

‎سۆزان وۆیچیتسكی له‌ كۆنگره‌ی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ یوتوبی “رێد”ــی به‌م نزیكانه‌ ده‌گه‌یه‌نرێت به‌و وڵاتانه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ناو و واده‌ی ته‌واوی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ ئاشكرابكات.

‎خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتوب ، وه‌ تایبه‌ت به‌بواری مۆسیقاو سینه‌ما، كه‌ رێگری ده‌كات له‌كۆپیكردنی به‌رهه‌مه‌ هونه‌ری‌و سینه‌ماییه‌كان، به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی.

‎ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ نوێیه‌ رێگری ده‌كات، له‌دانانی هه‌ر ریكلام له‌سه‌ر به‌هه‌مه‌ هونه‌ری‌و سینه‌ماییه‌كان، وه‌ بۆ دانانی هه‌ر ریكلامێك ده‌بێت مۆڵه‌ت له‌خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كه‌ وه‌ربگیرێت.

 

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.