Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:30

خولی نایابی کوردستان

ماوەی ١٠ مانگە هیچ یارییەکی فەرمی لەسەر ئەنجام نەدراوە
کوردستان TV
100%


گه‌ری سێیه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ ئه‌نجامدانی 3 یاری ده‌ستی پێكرد ، لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیە لەسەر یاریگەی سەرەکی فەڕەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر هەردوو رکابەرە کلاسیکیەکەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر بەیەکگەیشتن.

ئەنجامدانی ئەم یارییەش لەسەر یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری دوای ئەوە بوو کە ئەم یاریگەیە ماوەی ١٠ مانگە هیچ یارییەکی فەرمی لەسەر ئەنجام نەدراوە و جارێکی دیکە گەڕموگوڕی بۆ پلیکانەکانی گەڕایەوە .

لەم یارییەدا لە نیوەی یەکەم هەولێرییەکان باشتر بینران بە سوود وەرگرتن لەو یاریزانه‌ ئاست بەرزانەی لە یانەی زاخۆوە گەڕابوونەوە ریزەکانی یانەی پایتەخت .

 لە خولەکەکانی کۆتایی ئەم گێمە یاریزان ئیڤان خالید بە لێدانێکی راستەوخۆی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی هەولێر تۆمارکرد و ئەم گێمە بە پێشکەوتنی هەولێر بەکۆتاهات.

لە نیوەی دووەم سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی هاوڕێکانی سەمیر بابۆ بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام هەوڵەکان بێ سوود بوون.

 و سەرەنجام تاکە گۆڵەکەی ئیڤان بەس بوو بۆ ئەوەی یانەی هەولێر ببێتە خاوەنی یەکەم بردنەوە لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.

لە یاریگەی دووەمی زاخۆ هەردوو یانەی زاخۆ و هەندرێن بەیەکگەیشتن هەندرێن لەم وەرزە بە ئاستێکی باش دەرکەوتووە و دوای تێپەڕبوونی ٢٧٠ خولەک تۆڕی گۆڵەکەی بە پاکی هێشتۆتەوە.

 یارییەکە تا خولەکی ٨٠ بە بێ تۆمارکردنی گۆڵ مایەوە تا بەرگریکارێکی یانەی زاخۆ بە هەڵە گۆڵێکی لە گۆڵەکەی خۆیان تۆمارکردو هەر بەم گۆڵەش هەندرێن بووە خاوەنی ٣ خاڵی یارییەکە و بە شێوەیەکی کاتی هاتە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان.

 له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م خوله‌دا یانه‌ی زێرەڤانی لە شاری دهۆکەوە میوانداری یانەی نەورۆزی کرد و لەم یاریەدا زێرەڤانی براوە بوو کە پیشەگەرە بەڕازیلیەکە بووە فریادڕەسی یانەکەی شاری دهۆک کاتێک دوو گۆڵی لە خولەکەکانی کۆتایی نیوەی یەکەم و دوا ساتەکانی یارییەکە بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

 لە بەرامبەردا تاکە گۆڵەکەی یانەی نەورۆز لە رێگەی یاریزانی کامیران عەلی تۆمارکرا لە خولەکی ٨١ ـی یارییەکە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.