Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:23

تیلەرسۆن: پێویستە ئێران چەکدارە میلیشیاکانی لە سووریا بکێشێنێتەوە

تیلەرسۆن: چارەسەری دۆخی سووریا بەپێی بڕیاری 2254ی جنێف دەبێت
کوردستان TV
100%

ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند" پێویستە ئێران چەکدارە میلیشیاکانی لە سووریا بکێشێنێتەوە و چارەسەری دۆخی سووریاش بەپێی بڕیاری 2254ی جنێف دەبێت.

بڕیاری (2254)ی جنێف لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 18ی کانوونی یەکەمی 2015 دەنگی لەسەر درا، بۆ ئەوەی دۆخی ئێستا سووریا لە رێگای ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت، گەلی سووریا خۆیان بڕیار لە چارەنووسی وڵاتەکەیان بدەن، ھەروەھا کار بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی کاتی بکەن و پاشان ھەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

تیلەرسون، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد" ئەمریکا پاڵپشتی لە لوبنانێکی ئازاد و دیموکراتی دەکات، دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی و دەسەڵاتدارانی لوبنان ھەنگاوەکانیان بۆ نەھێشتنی دروستکردنی ململانێ لەلایەن حزبولڵاوە ئەرێنییە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.