Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:29

عه‌بادی له‌بری هه‌رێمی کوردستان پارێزگاکانی باکووری کوردستانی عێراق به‌کارده‌هێنێ

له‌ كۆنگره‌ی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوه‌یت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوه‌یت گوتارێكی پێشكه‌شكردو ناوی هه‌رێمی كوردستانی نه‌هێنا و له‌بری ئه‌وه‌ پارێزگاكانی باكووری كوردستانی عێراقی به‌كارهێنا.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عه‌بادی له‌ وتاره‌كه‌یدا گووتی: ئێمه‌ هێشتا به‌ده‌ست بیرۆكراسیه‌تی درێژخایه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنین و به‌ جددی كار بۆ نه‌هێشتنی ده‌كه‌ین، یاسای وه‌به‌رهێنانی عێراقیش باشترین یاسای وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌كه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گووتی: ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ به‌سره‌ و زیقار و به‌غدای خۆشه‌ویست و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی باكووری ئازیز له‌ كوردستانی عێراق به‌رده‌سته‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.