به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له قه‌زای خه‌بات، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكات.
"ڕائید فه‌لاح كه‌مال كه‌ریم" ئه‌فسه‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی خه‌بات به پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه: ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له قه‌زای خه‌بات ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و توانیمان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ین.
راشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كه به ناوی (س.م.م.)، ته‌مه‌ن (24) ساڵه، دوای ده‌ستگیركردنی دانی به‌تاوانه‌كه‌ی دانا كه‌وا هه‌ڵسابوو به شكاندنی چه‌ند دوكانێك و دزینی بڕێكی زۆر پاره و كارتی مۆبایل له خه‌بات.
ده‌شڵێت: له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیه‌ی تۆمه‌تبار ڕێكخراوه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر كراوه، دادوه‌ر بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به‌پێی مادده (443) له یاسای سزادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.