ئۆتۆمبێلێكی دزیاری له جۆری ( توێتا كرۆلا/ته‌كسی) كه له شاری سلێمانی دزراوه، له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دزیاری له جۆری ( توێتا كرۆلا/ته‌كسی) مۆدێل 2011 له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه به‌پێی زانیاریه‌كان له سلێمانی دزراوه و شۆفێره‌كه‌شی به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 461 به‌ندكرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره.
پاشان به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 453 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م ده‌رچوو كه هه‌ستاوه به دزینی ئه‌و ئۆتۆمبێله، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ئامادەکردنی/شکۆ کەناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.