به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هێزه‌كانمان توانیان باندێكی دزی له‌سه‌ر ڕێگای سه‌رقه‌ڵا ـ كه‌لار ده‌ستگیر بكه‌ن .
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 13-2-2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له راگه‌یه‌نراوێكیدا رایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كه ماوه‌یه‌كه له ناوچه‌كانی نزیك به قه‌زای كفری لایه‌ن ژماره‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه رێگری له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و پاره‌و كه‌ره‌سته‌كانیان لێ ده‌دزن دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هێزه‌كانمان توانیان ئێواره‌ی ( یه‌كشه‌مه 11ی شوبات) باندێكی دزی ده‌ستگیربكه‌ن له‌سه‌ر ڕێگای سه‌رقه‌ڵا ـ كه‌لار كه ڕێگه‌یان له‌هاووڵاتیان گرتووه‌و له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان ده‌ست به‌جێ ئه‌و بانده ده‌ستگیركران و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانیاندا كه بریتین له:
-ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان
ـ ماتۆڕسكیلێك
ـ سێ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف
راشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كان 4 كه‌سن به‌ناوه‌كانی (ڕ، ع، ع) و (ڕ، ع، ع) كه بران (ڕ، خ، س) و(ڕ، خ، س) كه برای یه‌كترن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه: له ئێستاشدا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زای كفری به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.