Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:16

ئه‌مه‌ریکا هۆشداری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ عێراق ده‌دات

ئه‌گه‌ر ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان
کوردستان TV
100%

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر ئاواره‌كانی عێراق نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان, كه‌ به‌هۆی هاتنی داعش ئاواره‌بوونه‌، ره‌نگه‌ جارێكی دیكه‌ داعش بگه‌ڕێته‌وه‌.

ریكس تیله‌رسن, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ وڵاتی كوه‌یت رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاواره‌كانی عێراق نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان, كه‌ به‌هۆی هاتنی داعش ئاواره‌بوونه‌، ره‌نگه‌ جارێكی دیكه‌ داعش بگه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، داعشی له‌ 98%ی ئه‌و زه‌وییانه‌ تێكشكاند، كه‌ كۆنتڕۆڵی كردبوون.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوی داعش وێرانی كردوون، یاخود به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ وێران بوونه‌، سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.