وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه به‌زووترین كات رێگه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
به‌پێی راگهیێندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان بۆریس جۆنسن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیانداوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه به‌زووترین كات رێگه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و بۆریس جۆنسن باسیان له چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی عێراق كردووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.