Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:55

شاندی پەرلەمان له‌ عه‌فرین؛ پشتیوانیی گەلی کوردستان بۆ خەڵکی عەفرین دەردەبڕێت

شاندێكى پەرلەمانی کوردستان له‌ عەفرینه
کوردستان TV
100%


دواى ئه‌وه‌ى شەوی یەکشەممە 11/2/2018 شاندێکی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە شاری عەفرین و ئه‌مرۆ دووشەممەش 12/2/2018، شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان بە هاوبەشیی لەگەڵ هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کانتۆنی عەفرین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان لە سەنتەری شاری عەفرین، ئەنجام دا.

عەلی هالۆ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی شاندەکە و گەلی باشووری کوردستانەوە رایگەیاند، خەڵکی عەفرین سەلماندی کە میللەتێک ئیرادەی هەبێت، هیچ هێزێک ناتوانێ شکستی پێ بهێنێت.

عەلی هالۆ ئاماژەی بە رووداوی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 کرد و رایگەیاند، ساڵی رابردووش سوپای عێراق هێرشی کردە سەر کەرکووک و هاوشێوەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، خەڵکی مەدەنی بوونە قوربانی.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە گەلی باشووری کوردستان پشتیوانیی خەڵکی عەفرین دەکات و دوای گەڕانەوەی شاندەکەش بۆ هەرێمی کوردستان، داواکارییەکانی خەڵکی ئەم شارە دەگەیەننە پەرلەمانی کوردستان.

هەروەها هێڤی مستەفا وێڕای سوپاسکردن و بەخێرهێنانی شاندەکە، رایگەیاند، سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ عەفرین هیوای گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کورد زیاتر بوو.

لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە،  لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.