به‌رپرسانی ئه‌مریكا ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بریندار بووه‌و ماوه‌ی 5 مانگ نه‌یتوانیوه وه‌ك رێبه‌ری رێكخراوه‌كه ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌ببات.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت قسه‌یان بۆ كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مریكی كردووه، ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بریندار بووه‌و ماوه‌ی 5 مانگ نه‌یتوانیوه وه‌ك رێبه‌ری رێكخراوه‌كه ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌ببات.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا كه قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه كردووه‌و داوایانكردووه ناویان نه‌هێنرێت، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه یه‌كه‌مین كه‌سی داواكراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌و كاته‌ی به‌ر بۆمبابارانه‌كه كه‌وتووه، له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری ره‌قه‌ی سووریا بووه.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه پشتی به‌و راپۆرتانه به‌ستووه كه له‌لایه‌ن ده‌ستگیركراواكانی داعش و ئاواره‌كانی باكووری سووریا ده‌ست هه‌واڵگری ئه‌مریكا كه‌وتوون. ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه، برینه‌كانی به‌غدادی نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی، به‌ڵام خستوویه‌تییه دۆخێكه‌وه نه‌یتوانیوه رۆژانه سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكى خانه‌ى هه‌ڵۆكانى هه‌واڵگریی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشكراى كرد، كه "ئه‌بو به‌كر به‌غدادى" له ژیاندا ماوه، به‌ڵام به‌هۆى برینداربوونییه‌وه، له جووڵه كه‌وتووه، بۆیه ئه‌و ڕۆڵه‌ى جارانى نه‌ماوه.
ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى، سه‌رۆكى خانه‌ى هه‌ڵۆكانى هه‌واڵگریی عێراق، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى داعش له بۆردوومانێكدا كه له‌مانگى ته‌مووزى 2017 ئه‌نجام درا، به راسته‌وخۆیی پێكرا.
ڕوونیكرده‌وه، كه بۆردومانكه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ڕووسیاوه له‌ناو خاكى سووریا، ئه‌نجام درا، گوتیشی: "دواى برینداربوونى، ڕاسته‌وخۆ بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه و تائێستاش به‌ده‌ست ئه‌و بریندارییه‌وه ده‌ناڵێت.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌موو زانیاریی و ورده‌كارییه‌كانیان له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستى "به‌غدادی"ـیه‌وه لایه، به‌ڵام نایانه‌وێت ئاشكراى بكه‌ن، چونكه كاریگه‌ریی خراپى ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.