Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:35

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا

جۆن ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018 جۆن ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شاندی یاوەری گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریه‌كان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پرسەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پاش دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی حکوومەتی عێراق، بڕیاره‌ سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات .

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 11/2/2018 ئۆرسولا ڤون دێر لاین، وەزیری به‌رگری ئەڵمانیاش پاش سەدانی بەغدا سەردانی هەولێری کرد و تیمە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی کە ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، بەسەر کردەوە.

دواتر ڤون دێر لاین  له‌ كونگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا گوتی: من بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانمان له‌ هه‌ولێرم و پێشمه‌رگه‌ش له‌ بواری راهێنان و پێگه‌یاندندا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ .

هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌رگیز قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ له‌ بیر ناكه‌ین و  پێشمه‌رگه‌ هاوشێوه‌ی سوپای عێراق قوربانی گه‌وره‌ی داوه‌ له‌ شه‌ری دژ به‌ تیرورستانی داعش .

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.