هه‌ڵبژارده‌ی ئێران نازناوی جامی ئاسیای له یاری فوتساڵی پیاوان بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێنا.
ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له وڵاتی تایوان به‌ڕێوه‌چوو، له یاری كۆتایشدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنی برده‌وه.
سه‌ره‌تا یاریزان عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌سه‌ن زاده گۆڵێكی بۆ ئێران له خوله‌كی نۆزده تۆماركرد، پاشان یاریزان فه‌رهاد ته‌وه‌كولی گۆڵی دووه‌می ئێرانی له خوله‌كی بیستویه‌ك به‌ده‌ستهێنا.
، له خوله‌كی بیستوهه‌شتیشدا، عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌سه‌ن زاده گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد.
دواتر یاریزان حوسێن ته‌یبی گۆڵی چواره‌می ئێرانی له خوله‌كی سیی و نۆ به‌ده‌ستهێنا، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پارێزگاری له نازناوی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی ئاسیا كرد‌و بۆ دوانزه‌مین جار نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی پێوانه‌ییه‌و تا ئێستا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌یوانیوه ئه‌م ژماره زۆره‌ی نازناوه‌كانی جامی ئاسیا له یاری فوتساڵی پیاوان بباته‌وه.
له‌و لاشه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن نه‌یتوانی بۆ چواره‌م جار له مێژووی خۆی نازناوی جامی فوتساڵی ئاسیا بباته‌وه، له كۆتایشدا یاریزانانی ئێران جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.