Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:56

ئۆتۆمبێلێکی چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ حه‌ویجه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
100%

ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ حه‌ویجه‌ كرایه‌ ئامانج و ته‌قێندرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-2-2018 بۆمبێكی چێنراو له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌شاری كه‌ركوك له‌نێو ئۆتۆمبێلێكیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گه‌رێته‌وه‌ و جگه‌ له‌ زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.