له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی هۆله‌ندا یانه‌ی ڤاینۆرد سه‌كه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی گرۆنگین به‌ده‌ست هێناو به‌سێ گۆڵی بێ وه‌لام یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
ڤاینۆردی هه‌ڵگری نازناوه‌كه له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری گرۆنگینی كرد، له‌گێمی یاریه‌كه هه‌ردوولا زۆر هه‌وڵیان دا گۆڵ تۆماربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات.
له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی په‌نجاو سێ یانس تۆرنسترا به‌ربه‌رستی به‌رامبه‌ر بوونی شكاند‌و ڤاینۆردی كرده خاوه‌ن گۆلی یه‌كه‌م، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه و له‌خوله‌كی حه‌فتاو دوو ڤاینۆرد به‌واژووی جیرمایا سان جۆستی گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
یاریه‌كه به‌رو كۆتایی دهرۆشتوو ڤان پێرسی یاریزانی نوێی ڤاینۆرد توانی یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی تۆماربكات له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ریزی ئه‌و تیپه.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌كۆتاهاتوو و ڤاینۆرد خۆی گه‌یانده خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.