Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:30

شەڕ لەنێوان هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان و یەکینەکانی بەرگری دروستبوو

لەسەر هێنانەخوارەوەی ئاڵایەک
کوردستان TV
#7
100%

شەڕوپێكدان لەنێوان هێزەكانی پاراستنی ئێزیدخان و یەكینەكانی بەرگری شەنگال لەناوچەی شنگال دروستبوو.

ئەمرۆ شەممە 10-2-2018 لەسەر هێنانەخوارەوەی ئاڵایەک لە بازگەیەیەکدا، لە گوندێکی شارۆچکەی سنوونێی سەر بە شنگال گرژی لەنێوان هێزی پاراستنی ئێزیدخان و هێزێکی سەر بە پەکەکە دروستبوو، سەرەتا شەڕەقسە دروستبووە، پاشان هێزەکەی سەر بە پەکەکە سەربازگەی هێزی پاراستنی ئێزیدخانیان گەمارۆداوە.
    
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئاشكرای كرد شەڕەكە لە ناحیەیی سنونێ روویدا لە قەزای شەنگال .

دوای دروستبوونی گرژی لەنێوان هێزێکی سەر بە پەکەکە و هێزەکەی حەیدەر شەشۆ،  هێزە چەکدارە جیاوازەکانی وەک (پۆلیس و بەرپرسە ئیدارییەکان، حەشدی شەعبی، هێزەکانی سەر بە پەکەکە و هێزی پاراستنی ئێزیدخان) رێککەوتن سەرجەم بازگەکانی شنگال رادەستی پۆلیس و خەڵکی ناوچەکە بکرێن.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە مانگی ئابی 2014 دا، هێزێکى پەکەکە چووە شنگال، دوای ماوەیەک سێ هێزى جیاجیا لەلایەن پەکەکەوە دروستکران و ئێستاشی لەگەڵ بێت بڕیار و راسپاردە لە  قەندیلەوە وەردەگرن، جگە لەوە ئێستا لە شنگال نزیکەى 10 هێزى جیاجیای چەکدار هەن، هێزى پاراستنى ئێزدخان یەکێک لەو هێزانەیە و حەیدەر شەشۆ سەرپەرشتی دەکات. دوو هەزار چەکداری ئەو هێزە بەفەرمى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەن و دوای 17 ی ئۆکتۆبەریش ئەوان هەر لە شوێنى خویاندا مانەوە و پاشەکشەیان نەکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.