بڕیارە سبەی یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی‌یش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئێمە لە بایکۆت بەردەوامین و ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ تێپەڕاندنی بودجە تەواو نابێت، له پرۆژه‌یاساكه‌دا، پشكى هه‌رێمى كوردستان له 17% بۆ 12.67 كه‌م كراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سوورن.
د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی یه‌كشه‌ممه پەرلەمانی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەی حەفتەی ڕابردوو لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە بدات، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارمان داوە بەردەوامی بدەینە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە، لەبەر ئەوەش، پێشبینی دەکەین ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەکەی بەیانی ئامادە نەبن و شکست بێنێ.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونی کردەوە: "حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی داواکاری سوننە و شیعەشی جێبەجێ نەکردووە، ئەوەیشی باس دەکرێت گوایە داواکاریی سوننە جێبەجێ کراوە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕێژەی یاسایی تەواو نابێت بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە.
د. عەرەفات کەرەم گوتیشی: بە بڕوای ئێمە بودجە ناخرێتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی، تەنیا چەند پڕۆژەیەکی دیکە خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت، چونکە عێراق دەیویست بۆ 12ی شوبات بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی کوێت بودجە پەسەند بکرێت، ئەوەش سەری نەگرت و شەرمەزارییە بۆ عێراق، کە نەیتوانی بودجە بەر لە کۆنگرەی کوێت پەسەند بکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لى بدێری، سه‌رۆكى فراكسیۆنى حزبى ده‌عوه ڕێكخراوى ناوخۆ"، له ڕاگه‌یاندراوێكدا گوتی: "خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی بۆ ساڵى 2018، له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى نیسابی یاسایی ده‌وه‌ستێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه كشانه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له دانیشتنى سبه‌ینێدا، نیسابى یاسایی تێك ده‌دات، گوتیشی: "ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى نه‌وت، تائێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌دانیشتنى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا، له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه، په‌رله‌مانتار "شاخه‌وان عه‌بدوڵا" له فراكسیۆنى پارتى، ڕه‌شنووسى پرۆژه‌كه‌ى له‌ده‌ست سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی ده‌ركرد و ڕێگه‌ى نه‌دا له‌خوێندنه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت، به‌دواى ئه‌ویشدا ژماره‌یه‌كى تر له په‌رله‌مانتارانى كورد وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین توانییان ڕێگریی له‌ته‌واوبوونى دانیشتنه‌كه بكه‌ن.
له پرۆژه‌یاساكه‌دا، پشكى هه‌رێمى كوردستان له 17% بۆ 12.67 كه‌م كراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، تا پشكى هه‌رێم زیاد نه‌كرێت، له دانیشتنى په‌رله‌مانى تایبه‌ت به بودجه، ئاماده نه‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.