دوای بۆردومانه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل جارێكی دیكه بۆردومانی چه‌ند شوێنێكیان له ریفی دیمه‌شق كرده‌وه‌و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌كی به‌هێزیش له‌ناوچه‌كه‌دا بیستراوه.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی سوریا بڵاویان كرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل جارێكی دیكه بۆردومانی چه‌ند شوێنێكیان له ریفی دیمه‌شق كردووه‌و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌كی به‌هێز بیستراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكیان له سوریا بۆردومانكردو توانیشیان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی بخه‌نه خواره‌وه،له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلیش بۆ بنكه‌كانی خۆیان، فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه‌وته خواره‌وه.
ئاماده‌كردنی :رزگار
سه‌رچاوه:روسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.