لە سنووری ناحیەی قەسرۆک، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەهۆی گیربوونی مەساسە لە قورگیدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی سالار نامیق پەیامنێری کوردستان تیڤی، منداڵێک بە ناوی (ئەحمەد وەلید عادل) تەمەن سێ ساڵ کە دانیشتووی گوندی بێساتی سەر بە ناحیەی قەسرۆکە، بەهۆی گیربوونی مەساسە لە قورگیدا تووشی ئاستەنگیی هەناسەدان بووە و گیانی لەدەست داوە.
لە کاتی ڕووداوەکەدا، منداڵەکە بەپەلە بۆ چارەسەری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شێخان، بەڵام پێش ئەوەی چارەسەری پزیشکیی پێویستی بۆ بکرێت، گیانی لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.