Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:16

دوو ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌ی جه‌لاده‌کانی داعش ده‌ستگیرکران

ئه‌م دوو كه‌سه‌ به‌ زیاده‌ڕۆیی كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دیل و بارمته‌كان به‌ناوبانگ بوون
دوو ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌ی جه‌لاده‌كانی داعش ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%

هێزه‌ سوورییه‌كانی پشتیوانی كراو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دوو چه‌كداری به‌ریتانیی سه‌ر به‌ گروپی تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ناو ده‌سته‌ی جه‌لاد و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌رانی ئه‌م گروپه‌ بوون و ناسناوی بیتڵزیان له‌سه‌ر خۆیان دانابوو. ئه‌م دوو كه‌سه‌ به‌ زیاده‌ڕۆیی كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دیل و بارمته‌كان به‌ناوبانگ بوون.

به‌وته‌ی وته‌بێژی سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، ئێڵ شافی ئه‌لشێخ و ئالكساندا ئامۆن كوتی دوو له‌ ئه‌ندامانی ده‌ستی سێداره‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ی داعش بوون كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

به‌پرسانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن گروپی ناوبراو كه‌ چوار كه‌س بوونه‌ به‌رپرسی ئه‌شكه‌نجه‌ و په‌ڕاندنی ملی 27 دیلی رۆژئاوایی ده‌ستی داعش بوون كه‌ له‌ناویاندا دوو په‌یامنێری ئه‌مریكیی به‌ناوی جێمز فولی و ستیڤن ساتلۆڤ هه‌بوون.

سه‌ركرده‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ كه‌سێكی به‌ریتانیی بوو به‌ناوی جۆن جیهادیی كه‌ ده‌موچاوی خۆی به‌ ده‌مامكی ره‌ش داده‌پۆشیی و پێش بڕینی سه‌ری بارمته‌كان به‌ زمانی ئینگلیزیی چه‌ند رسته‌یه‌كی ده‌رده‌بڕیی. ناوبراویش ساڵی 2015 له‌ سووریا كوژرا.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.