Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:38

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شاری بنغازی ده‌یان قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

تا ئێستا هیچكه‌س به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ
کوردستان TV
100%

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شاری بنغازی دووه‌م گه‌وره‌ شاری لیبیا ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی رۆژی رابردوو روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ مزگه‌وتێكی شاری بنغازی له‌كاتی نوێژی هه‌ینی، بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی كه‌سێك و برینداربوونی 62 كه‌س.

له‌م شاره‌دا مانگی رابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كوشنده‌ی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مزگه‌وتێك روویدا  كه‌ بوو به‌ هۆی كوژرانی 40 كه‌س.

بنغازی له‌ كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ی سوپای نه‌ته‌وه‌یی لیبیایه‌. به‌ڵام بارودۆخی ئه‌م شاره‌ له‌ شه‌شه‌مین ساڵی دوای رووخانی حكومه‌تی قه‌زافی هێشتا ئاڵۆز و ناسه‌قامگیره‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ تا ئێستا هیچكه‌س به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.