Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:34

فڕۆکەکانی تورکیا شارۆچکەی جندیرسیان لە دەورووبەری عەفرین بۆردومانکرد

سوپای تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شاری عەفرین
فڕۆکەکانی تورکیا شارۆچکەی جندیرسیان لە دەورووبەری عەفرین بۆردومانكرد
کوردستان TV
100%


سوپای تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و ئه‌مڕۆ هەینیش چەند ناوچەیەکی لە دەوروبەری عەفرین كردۆته‌ ئامانج.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆکەکانی تورکیا شارۆچکەی جندیرسی لە دەورووبەری عەفرین بۆردوومانکرد و له‌و بۆردومانه‌شدا 8 کەس کوژراون و هەروەها 35 کەسی دیکەش برینداربوونە.

بەیانی ئه‌مڕۆ هەینی 9/2/2018، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا له‌ 21ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌ڕاسیۆنی چڵه‌ زه‌یتووندا رایگه‌یاند: پێشڕه‌وییه‌كانمان به‌رده‌وامن و یەکەکانی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ 19 پێگه‌ی یه‌په‌گه‌یان‌ تۆپباران و بۆردوومان کردووە و به‌هۆیه‌وه 34 چه‌كداری یه‌په‌گه‌ كوژراون. 

سوپای توركیا و هەسەدە ئاماری جیاواز لەبارەی قوربانییەکانی بڵاودەکەونەوە و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای توركیا، له‌ ماوه‌ی 21 رۆژی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌په‌گه‌ كه‌ له‌ عه‌فرین گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و 62 شه‌ڕڤان. 

هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری هەسەدە تاوەکو ئێستا 488 سەربازی توركیا و چەكدارانی سوپای سووریای ئازاد كوژراون و 32 تەرمیش به‌جێ ماون، هةروةها فڕۆکەیەکی چاودێریی خراوەتە خوارەوە و 13 تانک تێكشكێندراون و 36 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و شەڕڤانێک بەدیل گیراوه‌ . 

هەروەها به‌پێی ئاماری تەندروستیی عەفرین، 148 کەس گیانیان لەدەستداوە، 385 کەسيش برینداربوونة و لەنێو قوربانییەکانیشدا منداڵ و ژن و کەسانی بەساڵاچوو هەن.    

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.