Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:08

مه‌عسوم و مالیکی و نوجه‌یفی: پێویسته‌ گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بێت

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ل مالکیی و نوجەیفیی کۆبوەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنج شەممە 2018/2/8 دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد لەگەڵ نووری مالکیی و ئوسامە نوجەیفیی جێگرانی سەرۆک کۆماردا کۆبوەوە و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چەندین مەسەلەی ناوخۆیی لەگەڵدا تاوتوێکردن.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراویكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، کۆبونەوەکە پێویستیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دووپاتکردەوە کە دوایین وادەی لە مانگی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر) یا تشرینی دوەم (نۆڤەمبەر)ی ئەمساڵ بێت، ئاماژەیشکرا بۆ گرنگیی بایەخدانی تەواو و تایبەت بە دابینکردنی پێداویستییە یاساییه‌كان و میکانیزمی جێبەجێکردن بۆ زامنبوونی بەدیهاتنی ئەم ئەرکە.

کۆبونەوەکە ئەوەیشی دووپاتکردەوە، کە پێویستە پەلە بکرێت لە تێپەڕاندنی بودجەی فیدراڵیی بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە دوای دیالۆگی راشکاوانە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هەموو لایەنە ناڕازییەکان، سەرباری پێویستیی کاری پەرلەمانیی تر بۆ داڕشتنی کۆمەڵێک یاسا لەم ماوەیەی تەمەنی پەرلەماندا کە ماوە، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و بڕینی بڕێکی مووچەکان و رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی.

دووپاتکردنەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاردانی لیژنە هاوبەشە تایبەتەکان کە پێکهاتوە لە نێوان هەردوولادا بۆ لێکتێگەیشتن و چارەسەر کردنی کێشەکان بە زوترین تەوەرەیەکی تری کۆبونەوەکە بوو.

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا قەیرانی ئاو و پێویستیی دانانی پلان و ریگە چارەی گونجاو بۆ روبەروبونەوەی ئەو قەیرانە و دانانی سنورێک بۆ کاریگەرییەکانی لەسەر هاوڵاتیان و باری کشتوکاڵ لە وڵات بە وردیی و چڕو پڕیی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.