Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:34

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێزه‌کانی سه‌ر به‌ حکومه‌تی سوریایان بۆمبارانکرد

هێرشی ئاسمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌ پارێزگای ده‌یرئه‌لزوری سوریا دژی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه‌ش وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌و هێزانه‌ كردبوویانه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیان لێده‌كات.

به‌رپرسه‌كان كه‌ نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت وتیان پێیان وانیه‌ هیچ یه‌كێك له‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه‌ له‌ بنكه‌كه‌ بوون له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌ ناوخۆییه‌كاندا بریندار یاخوود كوژرابێتن.

هاوپه‌یمانان بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یاخوود به‌شداریكردنیان له‌ هێرشه‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌كاندا ئاشكرا نه‌كرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ هیچ ورده‌كارییه‌ك نه‌دا سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ڕۆیته‌رز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.