یانه‌ی یوڤێنتوسی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی شه‌ش وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به حه‌وت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ساسولۆی میوانی برده‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌لێكس ئاندرۆی به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ یوڤێ له خوله‌كی نۆ تۆماركرد، پاشان سامی خزێره‌ی ئه‌ڵمانی دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ تیپی میواندار له خوله‌كه‌كانی بیستوچوارو بیستوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی سیی و هه‌شتیشدا، میرالیم پیانیچی بۆسنی یوڤێنتوسی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میشدا، هێرشه‌كانی بیانكۆنێری بۆ سه‌ر گۆڵی ساسولۆ درێژه‌یان هه‌بوو، له ئاكامی ئه‌مه‌شدا گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رژنتینی سێ گۆڵی بۆ یوڤێ له خوله‌كه‌كانی شه‌ستوسێ و حه‌فتاوچوارو هه‌شتاوسێ تۆماركرد‌و بووه هاتریكی یاری.
به‌م بردنه‌وه‌ش یوڤێنتوس به‌شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده په‌نجاونۆ خاڵ، ژماره‌ی خاڵه‌كانی ساسولۆش له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند له بیست‌ودوو خاڵ وه‌ستا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.