Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:39

عێراق داوای به‌غدادی و 13 که‌سی دیکه‌ ده‌کات

لیستێکی دیکەی تیرۆریستە داواکراوەکان بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


هێزە ئەمنییەکانی عێراق لیستێکی دیکەی "تیرۆریستە داواکراوەکانیان" بڵاوکردەوە. ئەمجارە ناوی ئەبوبەکر بەغدادی و جێگرێکی تێدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە  هێزە ئەمنییەکانی عێراق لیستێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ناوی "گەورەترین داواکراوانی تیرۆری" لەخۆگرتووە، لەنێویاندا ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش و جێگری دووەمی.

ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری ئەلسامەڕایی، ناسراو بە ئەبوبەكر بەغدادی، لە ساڵی 2010ەوە سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق (داعش)ە كە لقی ئەلقاعیدە بوو لە عێراق.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، لیستێكی دیكه‌ی داواكراوانی بڵاوكرده‌وه‌و 14 كه‌سی دیكه‌ی بۆ لیسته‌كه‌ زیادكردووه‌و ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه‌. له‌ كاتێكدا له‌ لیسته‌كه‌ی پێشوودا ناو به‌غدادی تێدا نه‌بوو و له‌و 60 كه‌سه‌ی داواكرابوون، یه‌كێكیان ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی پێشووتری رژێمی عێراق بوو.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق 14 داواكراوی دیكه‌یان بۆ لیسته‌كه‌ زیادكردووه‌و 9 كه‌سیان عێراقی و دوو كه‌سی سعوودیشی تێدایه‌. یه‌كێكیشیان یه‌مه‌نییه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان قه‌ته‌رییه‌.

پێشتر حكومه‌تی عێراق لیستێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ به‌دوای ئه‌و 60 كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن و دادگاكانی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستگیر بكرێن. یه‌كێك له‌وانیش كچه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن بوو.

بەشی زۆری ئەوانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە تۆمەتبارن بەوەی دەستیان لە كوشتنی خەڵك، دانانەوەی بۆمبی چێنراو و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكاندا هەبووە، یان لەڕووی داراییەوە یارمەتیی داعشیان داوە.

به‌ڵام به‌رپرسێكی ئوردنی رایگه‌یاند: ره‌غد میوانه‌ له‌ ئوردن و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ست له‌ تاڵێكی پرچی بدات.

هه‌روه‌ها جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و نزیك له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/2/2018 رایگه‌یاند: "ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن له‌ ئوردن نییه‌ به‌ڵكو له‌ ئیماراته‌ و ته‌نها لایه‌نیش بتوانێت راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات، ئه‌مریكایه‌ نه‌ك هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.