Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:44

لە هێرشێکدا سەربازێکی تورک کوژراو 6ی دیکە بریندار بوون

تا ئێستاش ناسنامەی چەكدارانی هێرشبەر دیار نیە
لە هێرشێكدا سەربازێكی تورك كوژراو 6ی دیكە بریندار بوون
کوردستان TV
100%

هێزەكانی سوپای توركیا رایانگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاكامی هێرشێكی مووشەكی و هاوەن بۆ سەر خاڵێكی چاودێری و پشكنین لە ئیدلیب سەربازێكی توركیا كوژراو 6ی دیكە بریندار بوون .

لە بەیاننامەیەكی هێزەكانی سوپای توركیا هاتووە كە هێزەكانی توركیا وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە ، تا ئێستاش ناسنامەی چەكدارانی هێرشبەر دیار نیە . لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە كە خاڵی چاودێری ژمارە 6ی هێزەكانی سوپای توركیا كارەكان بۆ دروستكردنی بەردەوام دەبێت لە ناوچەیەكی ئیدلیب باكووری سوریا .  
 
 

 

 سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.