Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:29

ئه‌مه‌ریکا چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی سه‌ربازی له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌دات

دوای راوێژكردن بڕیاریانداوه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پێنتاگۆن رایده‌گه‌ێنێ،  ئێمه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانمان ناكه‌ین له‌ عێراق ته‌نیا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ین.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌رویانه‌وه‌ ئه‌سۆشیه‌تد پرێس، سه‌باره‌ت به‌ كشاندنه‌وه‌ی هێز له‌ عێراق، هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌ داعش روونكردنه‌وه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ .

جه‌نه‌ڕال جۆناسان بڕاگا ، سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش گوتی : دوای راوێژكردن بڕیارمانداوه‌ پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌ شاری موسڵ گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ی سه‌ربازانمان بكه‌ین له‌ عێراق.

له‌لایه‌كی دیكه‌ش گوته‌بێژی پێنتاگۆن راگه‌یاندووه‌ ، ئێمه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانمان ناكه‌ین له‌ عێراق ته‌نیا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ین.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.