Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:02

هه‌ولێر: باندێکی دزیکردن ده‌ستگیرکران

پێنج تۆمه‌تبار به‌ تاوانی دزینی سه‌ره‌مه‌زرا له‌ داره‌توو ده‌ستگیركران
هه‌ولێر باندێكی دزیكردن ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌ بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له‌ داره‌توو، پۆلیس ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌ توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكات.

راشیگه‌یاندووه‌: له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕائید دلشاد حه‌سه‌ن محی الدین به‌رپرسی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی داره‌توو، به‌ پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند كه‌وا ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له‌ داره‌توو، ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كردوه‌ و توانیمان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پێنچ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین به‌ ناوه‌كانی (ع.ر.ع)، ته‌مه‌ن (19)ساڵ، (م.ع.ج)، ته‌مه‌ن (18)ساڵ، (م.د.ع)، ته‌مه‌ن (18)ساڵ، (م.ص.ص)، ته‌مه‌ن (16)ساڵ، (ز.ص.ج)، ته‌مه‌ن (16)ساڵ.

راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباران دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به‌ تاوانه‌كه‌یان كه‌ وا هه‌ڵسابوون به‌ دزینی (80) سه‌ره‌ مه‌زرا له‌ داره‌توو.

راشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه‌، دادوه‌ریش  بڕیاریدا به‌ به‌ندكردنی تۆمه‌تباران به‌ پێی مادده‌ (444) له‌ یاسای سزادان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.