Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:18

عێراق ناوى 60 داواکراوى بڵاوکردەوە

ڕەغدەى کچى سەدامى تێدایە
کوردستان TV
100%


بەرپرسانی عێراق بۆ یەكەمجاران ناوی 60 كەسی داواكراوی سەر بە داعش، رێكخراوی قاعیدەو حزبی بەعس بڵاودەكەنەوە. رەغدی كچی سەدام حسێن لەلیستی داواكراواندایە بەڵام ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعشی تێدا نییە.

دەسەڵاتدارانى عێراق بۆ یەکەمجار ناوى 60 کەسی داواکراویان بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارن بە بوونى پەیوەندى لەگەڵ داعش و قاعیدە و حزبى بەعسى هەڵوەشاوە.

لەناو لیستەکەدا کە ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ناوى ڕەغدە سەدام حوسەینى تێدایە، کە لە ئێستادا لە ئوردن ژیان بەسەردەبات.

ناوەکانى دیکە، 28 کادیرى ڕێکخراوى داعش، 12 سەرکردەى قاعیدە، 20 سەرکردەى حزبى بەعسى هەڵوەشاوەى تێدایە و وێنەى هەندێکیان بڵاوکراوەتەوە.

زۆربەى زۆرى ناوە بڵاوکراوەکان عێراقیین، تەنها لوبنانییەک نەبێت کە ئەمیندارى پێشووى کۆنگرەى نیشتیمانى عەرەبی یە بە ناوى مەعن بشور، کە تۆمەتبارە بە "بەسەربازگرتنى چەکدار بۆ بەشداریکردن لە کارى تیرۆریستى لە عێراق". ئەوەش لەکاتێکدایە لە لیستەکەدا ناوى ئەبوبەکر بەغدادى ڕابەرى داعشى تێدا نییە.

بەرپرسێکى باڵاى ئەمنى عێراقى ڕایگەیاند، ئەو لیستە گرنگترین ناوى ئەو کەسانەى تێدایە کە لەلایەن دادگاوە داواکراون.

ئەمە یەکەمجارە دەسەڵاتدارانى عێراق لیستى ناوى ئەو کەسانە بڵاودەکەنەوە کە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتى "تیرۆر" داواکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.