Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:53

محه‌مه‌د که‌ماڵ: که‌رکوک داگیر کراوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌

یه‌كێتى به‌ نیازه‌ كارتى كشانه‌وه‌ى له‌ حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك به‌ كاربهێنێت
کوردستان TV
#7
100%

له‌دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر و داگیر كردنى شارى كه‌ركوك له‌ لایه‌ن سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى به‌ چاوساغى و گروپێكى ناو یه‌كێتى  دۆخى ئه‌منى و ئیدارى شارى كه‌ركوك رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و ئالۆزى ده‌روات له‌ دواین گۆرانكارى و پێشهاته‌ كانى پارێزگاى كه‌ركوك چه‌ندین بیرۆكه‌و پێشنیار و كارتى فشار خراونه‌ته‌ روو له‌وانه‌ یه‌كێتى سێ كارتى له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ بۆئه‌وه‌ى وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر به‌غدا به‌كاریان بێنێت دیارترینیان كشانه‌وه‌یه‌ له‌ حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك

سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهاته‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌ مه‌حه‌مه‌د كه‌ماڵ سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: به‌ شێكى ئه‌ندامانى لیستى برایه‌تى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ ده‌بابه‌وه‌ حه‌شدى شه‌عبى ماڵه‌كانمانیان داگیر كردووه‌  ئێستا كه‌ركوكمان به‌ جی َهێشتووه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌مان له‌ ده‌ست دێت ددان به‌و داگیركاریه‌وه‌ نه‌نێین و كه‌ركوك به‌ جێ بهێڵین .

دواى بێ هیوا بوونى ئه‌و ئه‌ندامانى لیستى برایه‌تى كه‌ له‌ كه‌ركوك ماونه‌ته‌وه‌ و زۆری نه‌یان سه‌ربه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانن ئه‌و حزبه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاته‌كانى پێشوو كه‌ زۆرترین ده‌سه‌ڵات لاى ئه‌وان بووه‌، به‌ نیازن سێ كارتى فشار به‌ رامبه‌ر حكومه‌تى به‌ غدا به‌ كار بهێنن له‌ وانه‌ سكاڵاى یاسایى و خۆپێشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌و پارێزگایه‌ یان كێشانه‌وه‌یان له‌ حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاى كه‌ركوك .

محه‌مه‌د كه‌ماڵ له‌باره‌یه‌وه‌ گووتى: به‌ داخه‌وه‌ ده‌ڵێم له‌ هه‌فته‌ى یه‌كه‌مه‌وه‌ دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و قسه‌و باسانه‌ ده‌كرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچى لێ نه‌هاتۆته‌ جێ به‌ جێكردن باوه‌ڕیش ناكه‌م بچێته‌ وارى جێبه‌ جێ كردن .

له‌ باره‌ى دوا پلان بۆ ئاینده‌ى ئه‌و پارێزگایه‌ راگه‌یاند: ئێمه‌چاوه‌ڕێى گفتو گۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌ ئه‌نجامێك بگه‌ین هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌شین ئه‌و هێزانه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ربچن و مه‌له‌فى ئه‌منى و راده‌ستى حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاى كه‌ركوك بكرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان  ،

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.