Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:16

چای سه‌وز یان چا رووه‌کییه‌کانی دیکه‌ به‌ته‌نیا نابنه‌ هۆی دابه‌زاندنی کێش

زۆرێك توێژینه‌وه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چای رووه‌كیی به‌ته‌نیایی نابێته‌ هۆی دابه‌زاندنی كێش
چای سه‌وز یان چا رووه‌كییه‌كانی دیكه‌ به‌ته‌نیا نابنه‌ هۆی دابه‌زاندنی كێش
کوردستان TV
100%

رێكلامی پڕ باق و بریقی كۆمپانیاكانی درووستكردنی چای رووه‌كی بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك كه‌س هیوا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ هه‌ڵچنن و هه‌ندێك جار پاره‌ی زۆریشیان لێ خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام به‌ده‌ست نه‌هێنانی ئه‌نجامی باش ده‌بێته‌ هۆی نائومێدیی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌، زۆرێك توێژینه‌وه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چای رووه‌كیی به‌ته‌نیایی نابێته‌ هۆی دابه‌زاندنی كێش.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی خۆراكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئێران باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ریكلامی كۆمپانیاكانی له‌مجۆره‌ كه‌ به‌رهه‌می وه‌ك چای سه‌وز یان تێكه‌ڵه‌ی رووه‌كیی جۆراوجۆر به‌ مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌ ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك راست نین، چونكه‌ ئه‌مجۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ ته‌نیا ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی سووتانی كالۆریی، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌س نییه‌ و پێویسته‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چالاكیی جه‌سته‌ییش بێته‌ كایه‌وه‌.

شاره‌زایه‌كی خۆراكی و ته‌ندرووستیی ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مجۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ له‌ ریكلامه‌كانیاندا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌وان به‌كاربێنن له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك 10 كیلۆ له‌ كێشیان داده‌به‌زێت، كه‌ ئه‌وه‌ش هیچ له‌ راستییه‌وه‌ نزیك نییه‌.

زه‌هرا عه‌بدوڵڵایی شاره‌زای بواری خۆراك و ته‌ندرووستیی، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی نیازی دابه‌زاندنی كێشی هه‌یه‌ پێویسته‌ پارێزێكی باش و گونجاو له‌گه‌ڵ چالاكیی جه‌سته‌ییش بخاته‌ خشته‌ی كاروباری رۆژانه‌ی خۆیه‌وه‌، تا ئه‌و چای رووه‌كییانه‌ بتوانن خێرایی سووتانی كالۆریی له‌ جه‌سته‌یاندا زیاتر بكه‌ن.

ئه‌م شاره‌زایه‌ی خۆراك وتیشی كه‌ پێویسته‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چای رووه‌كیی له‌ رێكلامه‌كانیاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزی خۆراك و چالاكیی جه‌سته‌یی ئه‌نجامی باشیان ده‌بێت، نه‌ك ته‌نیا خواردنی چایه‌كی رووه‌كیی. 

سه‌رچاوه‌ / ئیرنا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.