Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:12

مانچسته‌رسیتی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا

به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون
کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را، دوو خاڵی له‌ هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می خوله‌كه‌ له‌ده‌ستداو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی بێرنلی میوانداری یه‌كسان بوو.

له‌ خوله‌كی بیستودوودا، دانیێلۆ لویس داسیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ مان سیتی به‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ سوودی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا ته‌واوبوو.

 له‌ گێمی دووه‌میشدا، تیپی میواندار هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری خسته‌گه‌ڕ، تا له‌ خوله‌كی هه‌شتاودوودا، یاریزانی ئایسله‌ندی یۆهان بێرگ گۆدمۆندسۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری بێرنلی به‌ده‌ستهێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.

به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی  مانچسته‌رسیتی له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ 69 خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بێرنلیش له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ 36 خاڵ.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.