Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:24

ده‌ربه‌ندیخان: ئه‌فسه‌رێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلیێمانی كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

رائید ئیقبال محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 3/2/2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى  پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداری كردینه‌وه‌ له‌ رووداوی خۆكوشتنی ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م  به‌ ناوی (ر، أ ، ح) به‌ چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌  له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆیدا  له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

راشیگه‌یاند: ده‌ست به‌جێ پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتۆته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و  ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلیێمانی كردووه‌ و  ده‌ستیش به‌ سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیراوه‌.

گوتیشی:  له‌ لایه‌ن پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر خۆكوژی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.