Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:02

چۆن سابوون چڵک لاده‌بات؟

ئاوه‌ی ده‌ستمانی پێده‌شۆین كه‌فاوه‌كه‌ له‌ ده‌ستمان ده‌بێته‌وه‌
saboon
کوردستان TV
100%

كاتێ ده‌ستمان چه‌ور ده‌بێت و ده‌مانه‌وێت به‌ ئاو بیشۆین ده‌بینین ئه‌و چینه‌ چه‌ورییه‌ی به‌ ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ ، راسته‌وخۆ ئاوه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ،بگره‌ ئاوه‌كه‌ ده‌ستیشمان ته‌ر ناكات .

كاتێ ده‌ستمان به‌ سابوون ده‌شوێین  جه‌مسه‌ره‌كانی گه‌ردی سابوون پێكهاته‌یه‌كی سه‌ر سوورهێنانیان هه‌یه‌، جه‌مسه‌رێكی كارلێك له‌گه‌ڵ ئاو ده‌كات و جه‌مسه‌ركه‌ی تریشی دژه‌ ئاوه‌ واته‌ له‌و كاته‌ی جه‌مسه‌رێكی سابوونه‌كه‌ حه‌ز ده‌كات ئاوی به‌ربكه‌وێت جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تری ئاماده‌ نیه‌ ، له‌م نێوانه‌شدا ئه‌و به‌شه‌ی دژه‌ ئاوه‌ به‌ چڵكه‌كه‌ی ده‌ستمانه‌وه‌ ده‌نوسێت و به‌شه‌كه‌ی تریش له‌ ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ ، ئیتر به‌ هۆی په‌ستانی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ستمانی پێده‌شۆین كه‌فاوه‌كه‌ له‌ ده‌ستمان ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی كارلێك له‌گه‌ڵ ئاو ناكات ، ئه‌و چڵكانه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات كه‌ هه‌ڵی گرتوون تایتی جل شتنیش هه‌مان پرۆسه‌و تایبتمه‌ندی هه‌یه‌.   

سه‌چاوه‌/ چی ؟ بۆچی؟ چۆن؟

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.