ئه‌حمه‌د خاته‌می وتاربێژی هه‌ینی رابردووی تاران كه وه‌ك كه‌سێكی توندڕه‌وی حكومه‌تی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، له وتاری رۆژی هه‌ینی رابردوودا رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی ئایین ئه‌وانه‌ی كاری رێبه‌رایه‌تیی و رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ بووه سه‌رپێچیكارن و به تاوانی ده‌رچوون له فه‌رمانی فه‌رمانڕه‌وای دادپه‌روه‌ری ئیسلامیی شایانی سزای سێداره‌ن.
ئه‌م وتاربێژه كه له كه‌سانی نزیك له رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، وێڕای ئاماژه به‌ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه وتی: ئه‌وه‌ی بڕژێته سه‌ر شه‌قام و ئاگر تێبه‌ردات و بشكێنێت، به نافه‌رمان و هه‌ڵگه‌ڕاوه هه‌ژمار ده‌كرێت و سزای كه‌سی ئاواهیش به‌گوێره‌ی یاساكانی ئایین، سێداره‌یه.
ئه‌حمه‌د خاته‌می هه‌روه‌ها وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیاری ئازادیی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ن، وتیشی كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ناڕازییان به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانیان هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر هه‌موویان ئازاد بكرێن.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.