Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:32

سوپای ئه‌مریکا له‌ ئیسرائیل بڵاوه‌یان پێکرا

هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و حیزبوڵڵا بۆ سه‌ر ئیسرائیل زیادكردووه‌
کوردستان TV
100%

كه‌ناڵی ده‌ی ئیسرائیلی راگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كان كه‌ بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت، سوپای ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ ئیسرائیل بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆگرامه‌كانی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیلدا دێت كه‌ به‌ ژونیبر كوبرا ناسراوه‌و باس له‌ جه‌نگێكی گشتیر ده‌كات كه‌ له‌ زۆر به‌ره‌وه‌ به‌ رۆكێت بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل.

مه‌شق و راهێنانه‌كانی سوپای ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئێران و حیزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل زیادكردووه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.