دوای 3 ساڵ لە ووشكەساڵی ، شاری كیب تاون لە باشووری ئەفریكا ئاوی تیا نەماوە ، تەنها تا 95 رۆژی دیكە بەتەواوی دڵۆپێك ئاو لەو شارە نامێنێت .
بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەفریكییە رایانگەیاند كە دوای 95 رۆژی دیكە پایتەختی باشووری ئەفریكا رێژەی ئاو دەگاتە سفر . بەوەش یەكەم گەورە شار لە جیهان ئاوی تیا نامێنێت .
گۆڤاری تایمی ئەمریكی بڵاویكردەوە ئەگەر دانیشتوانی ئەم شارە دەست بە ئاوەوە نەگرن ، 4 ملیۆن كەس تا رۆژی 22ی مانگی نیسانی داهاتوو بێ ئاو دەبن .
بۆ ئەو قەیرانە شارەوانی كیب تاون لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە رێژەی ئاوی بەكارهێنراو لە هەر ماڵێك لە 87 لیترەوە بۆ 50 لیتر كەم دەكاتەوە
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.