Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:09

سانتایگۆ بیرنابیۆ بۆته‌ جێگای ئاهه‌نگ گێرانی یانه‌کان

له‌ پله‌ی چواره‌می خوله‌كه‌ دێت
کوردستان TV
100%


دوای تێپه‌ر بونی 21 جه‌وله‌ له‌ خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید ئاستێكی وای پیشكه‌ش نه‌كردووه‌ كه‌ دڵی هانده‌ره‌كانی قه‌لای سپی پێ خۆش بكات به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 38 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می خوله‌كه‌ دێت   یاریكی داخراویشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیگانیس ماوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ راسته‌وخۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ پله‌ی سێ یه‌م .

ریال مه‌درید له‌ كۆی ئه‌و 20 یاریانه‌ی لو خولی ئیسپانیا ئه‌نجامی داوه‌ كورانی زێدان 10 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هیناوه‌ وه‌ له‌ سێ  یاریدا توشی دوران هاتون پێنجاریش كه‌وتونه‌ داوی یه‌كسان بونه‌وه‌ تا راده‌یك  نازاناوه‌كی له‌ ده‌ست داوه‌ كه‌ 33 جار بۆ ته‌ پاله‌وانی خولی ئیسپانیا . 

به‌لام یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا له‌ خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا ئاستیكی باشی پیشكه‌ش كردووه‌ له‌ كۆی شه‌ش یاری چوار سه‌ركه‌وتن و یه‌ك یه‌كسان بونو یه‌ك دورانی هه‌یه‌. 
دوای كرانه‌ده‌ره‌وی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ قوناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا تاكه‌ نازاناوی ئه‌م ساڵ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ری ده‌كات خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كنی ئه‌وروپایه‌ . 
 
سانتیاگۆ بیرنابیۆ یاریگای سه‌ره‌كی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌م ساڵ بۆته‌ جیگای ئاهه‌نگ گیرانی ركابه‌ره‌كانی یانه‌ شاهانه‌كه‌ . ریال مه‌درید ئه‌و ساڵ  18 یاری له‌ ناو یارگای خۆی ئه‌نجام داوه‌ .

 له‌ 8 یاریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هیناوه‌ وه‌ له‌ 6 یاریدا دوچاری یه‌كسانبون هاتون له‌ 4 یاریشدا توشی دوران هاتون كه‌ 3 یاری له‌ خولی ئیسپانیا بو به‌رامه‌به‌ر به‌ یانه‌كانی بارسێلۆنا , ریال بیتس , ڤیاریال . وه‌ یاریه‌ك له‌ قوناغی 8 جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی لیگانێس كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی ئه‌م یانه‌یه‌ دورخرانه‌وه‌ له‌ جامی شای ئیسپانیا .  

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.