Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:20

چی بکه‌ین تا مناڵه‌کانمان زیره‌ک ده‌رچن

پێیان مه‌ڵێن كه‌ رقتان له‌ وانه‌ی بیركارییه‌
کوردستان TV
100%


كاتێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و منداڵه‌كانمان  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و زانست ده‌نێرین بۆ قوتابخانه‌ ، بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ كاتێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .

به‌ پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ،هه‌ندێك جار پێویسته‌ دایكان و باوكان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌شداری له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن .

له‌ ئه‌نجلمی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌ نێوانیاندا  زانكۆی " نۆرس كارۆلاینا" ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆڵی دایكو باوك له‌ ماڵه‌وه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی منداڵ له‌ قوتابخانه‌،بۆ ئه‌وه‌ش 40 مامۆستای به‌ ئه‌زموون داوایان لێكراوه‌ رێنمایی بده‌نه‌ كه‌سو كاری منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی منداڵه‌كانیاندا به‌شدار بن له‌ ماڵه‌وه‌ .

لێره‌دا مامۆستا به‌ ئه‌زموونه‌كان داوا له‌ دایك و باوكان ده‌كه‌ن ببن به‌ نموونه‌ی باڵا بۆ منداڵه‌كانیان ، واته‌ ئه‌گه‌ر دایكو باوك ویستیان مناڵه‌كانیان شتێكی دیاریكراو ئه‌نجامبدات ، ئه‌وه‌  سه‌ره‌تا پێویسته‌ خۆیان ئه‌و شته‌ بكه‌ن تا مناله‌كانیش چاویان لێبكه‌ن ئه‌وانیش ئه‌نجامی بده‌ن ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ویستتان مناڵه‌كانتان له‌ بیركاری زیره‌ك بن ،ئێوه‌ پێیان مه‌ڵێن كه‌ رقتان له‌ وانه‌ی بیركارییه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.