كریستین نیلسن وەزیری ئاسایشی ناوەخۆی ئەمریكا لە وتەیەكیدا لە بنكەی ویدرۆ ولسۆن رایگەیاند كە گروپی تیرۆریستی داعش لە ماوەی رابردوودا چەكی كیمیایی لە عێراق و سوریا بەكار هێنا ، ئێستاش هەوڵ دەدات لە ئایندە هێرش بە چەكی كیمیایی لە رۆژئاوا بەكار بهێنێت .
نیلسن روونیكردەوە كە داعش لە گۆڕەپانی جەنگ لە عێراق و سوریا چەكی كیمیایی بەكار هێنا ئێستاش هەوڵیان چڕ كردۆتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەم چەكانە لە رۆژئاوا . تەئكیدیشی كردەوە كە ئەمریكا بۆیە هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ پشكنینی تەواوی ئەو پەنابەرانەی كە روو لە ئەمریكا دەكەن بە مەبەستی مافی پەنابەریەتی .
حكومەتی ئەمریكاش بەناچاری هەڵ دەدات ئەو كەسانەی كە مەترسیدارن لە دەرەوەی ئەمریكا بهێلێتەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.